زاری كرمانجی – حاجی ئۆمەران :
رۆژی چوارشەممە 16 / 11 / 2022 لەلایەن بەرێوەبەرایەتی ئاسایشی دەروازەی نێودەوڵەتی حاجی ئۆمەران 2 تۆن و 306 كیلۆ كەلوپەلی ئۆتۆمبێل دەستی بەسەر داگیرا كە خەریكبوو بەقاچاخ ئاودیوی ئێران بكرێت.
ڕاگەیاندن و پەیوەندیەكانی دەروازەی نێودەوڵەتی حاجی ئۆمەران لە راگەیاندراوێكدا باس لەوە دەكات :” بە چاوكراوەیی بەرێوەبەر و ئەفسەر و كارمەندانی بەرێوەبەرایەتی ئاسایشی دەروازەی نێودەوڵەتی حاجی ئۆمەران لە چالاكییەكی تر دا، دەستیان بەسەر (پاسێكی) ئیرانی دا گرت.”
ئەوەش هاتووە :” لە دوای پشكنینی پاسەكە لە كاتی گەرانەوەی بۆ وەڵاتی ئێران (٢ تەن و ٣٠٦ كیلۆ ) كەلوپەلی ئۆتۆمبێل دەستی بەسەر دابگیرێت كە بەشێوەیەكی نهێنی لەناو پاسەكە حەشار درابوو و بە نیاز بوون بە شێوەی قاچاخ ببەنە وەڵاتی ئێران”.
لە راگەیاندراوەكە ئاماژە بەوەش كراوە :” لە دوای دەست بەسەر داگرتنی كەلوپەلەكان پەراوی لێكۆلینەوەی بۆ كراوە و رەوانەی لایەنی پەیوەندیدار كرا بۆ وەرگرتنی رێكاری یاسایی و گومرگی.”