مەهدی محەممەد – زاری كرمانجی :

لە سەر پرۆسەی ئاشتی نێوان كورد و تورك، بەرپرسێكی باڵای (كەجەكە) هۆشداریی بە حكومەتی توركیا دەدات و ڕایدەگەیەنێت “ئەگەر دۆستایەتیمان قبووڵ نەكەن، كورد هەنگاوی دیكەی هەیە” دەپرسێت “مەگەر ئەو هەموو خوێنە ڕژا، بۆ بەدەستهێنانی چەند كورسییەكی پەرلەمان بووە ؟”
زوبێر ئایدار ئەندامی كۆنسەی بەڕێوەبەری كەجەكە ڕاگەیاند “با هەموو كەس بزانێت، كورد بێ ئەڵتەرناتیڤ نییە لە هیچ بارودۆخێكدا.”
ئایدار دەشڵێت “كاتێك ئێمە دەڵێین ئەنتیگراسۆن، واتە دەبێت ببینە هاوبەشی دەوڵەت، مادام دەستی دۆستایەتیمان قبووڵ ناكەن، كورد بەرەو دامەزراندنی دەوڵەتی خۆی هەنگاو دەنێت .”































































