دوای ئەوەی سەرۆکی ئەمریکا پلانی ئاشتی بۆ غەززە پێشکەش کرد، بڕیارە بەرپرسانی حەماس و قەتەر و تورکیا لە دۆحە کۆببنەوە.
دۆناڵد ترەمپ هۆشداریدا لەوەی ئەگەر حەماس لە ماوەی چوار ڕۆژی داهاتوودا ئەو پلانە قبوڵ نەکات، ئەوا ڕووبەڕووی “کۆتایییەکی زۆر دڵتەزێن” دەبێتەوە.
قەتەر دەڵێت :حەماس بەڵێنی داوە بە بەرپرسیارانە پێداچوونەوە بە پلانەكە بکات.
ئەگەر ئەم پلانە لە لایەن حەماسەوە قبوڵ بكرێت لەبەر ئەوەی ئیسرائیلیش قبووڵی کردووە، دەستبەجێ شەڕ لە غەززە دەوەستێت و سەرجەم بارمتە ئیسرائیلییەکان لە ماوەی سێ ڕۆژدا ئازاد دەکرێن.

































































