شەهلا سۆفی – زاری كرمانجی:
د.سۆران محەممەد غەریب ،پسپۆڕی هەناو و ڕۆماتیزم دەڵێت: بەكتریای گەدە بریتییە لەو بەكتریایەی لەڕێی خواردن و خواردنەوەی پیسەوە دەگوازرێتەوە بۆ مرۆڤ .
لە نیشانەكانی بەكتریای گەدە( سك ئێشە بەتایبەتی لەكاتی برسێتی، دڵ تێكهەڵاتن و ڕشانەوە، ئاوساوی ناو سك، نەمانی ئارەزووی خواردن.
ئاماژەی دا “پێویستە لەكاتی هەبوونی ئەو نیشانانە پشكنین بكرێت لە ڕێگای پیسایی یاخود هەناسە، بەڵام باشترە لەڕێگەی پیسایی پشكنین ئەنجام بدات و بۆماوەی دوو هەفتە دەرمان بەكار بهێنێت. لە هەندێك حاڵەتدا نیشانەی قورس دروست دەبێت وەك ڕشانەوەی خوێناوی یاخود ڕەنگی پیسایی ڕەش دەبێت لە ئەنجامدا كەسی تووشبوو كێشی دادەبەزێت و تووشی كەم خوێنی دەبێت چونكە مادەی ئاسن لە لەشی كەم دەبێت بەهۆی نەمانی ئارەزووی خواردن و دەبێتە هۆی هەست كردن بە ماندوویەتی و شەكەتی نەخۆش.
































































