بەڕێوەبەری نەخۆشخانە : بەشی زۆری پشكنینەكان لە نەخۆشخانەكەمان دەكرێن و چيتر نهخۆش پێويستى به دهرهوهى شار نابێت
دیدار- مستەفا دۆلەمەری :
بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی گشتی مێرگەسۆر، لە دیدارێكی زاری كرمانجی دا، باسی ئەو بەشانە دەكات كە لە نەخۆشخانەكە هەیانە.
د. هەرمێ جەلال نقشبندى، بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی گشتی مێرگەسۆر لە بارەی پێكهاتەی نەخۆشخانەكە و رێژی پزیشك و كارمەندانی، بەم شێوەیە قسە بۆ زاری كرمانجی دەكات و دەڵێ:” لە نەخۆشخانەكەمان 122 فەرمانبەر و 34 پزیشك و پەرستارمان هەیە لەگەڵ 20 خۆبەخش و 2 گرێبەست، هەروەها نەخۆشخانەكەمان پێك دێت لە بەشەكانی ڕاوێژكاری، خەواندنی نەخۆش، چاودێری چڕ، سەنتەری كۆرۆنا، لە ڕاوێژكاریش بەشەكانی نەشتەرگەری، میزەڕوو، گوێ و قوڕگ و لووت، هەناو و پێست، جوانكاری، ئافرەتان، سۆنار و تیشك”،
باس لەوەش دەكات كە لە ئێستادا ئامێری تیشكیان لە كاركەتووە و ئەوەش دەڵێ:” بەشی فریاكەوتن و نەشتەرگەری بیست و چوار كاتژمێر كراوەیە و لە هەر حاڵەتێكدا نەخۆش پێویستی بە نەشتەرگەری بوو دەبێت بۆی بكرێت، جگە لەمەش چەند بەشێكی دیكەشمان هەیە كە پێك دێت لە هۆڵی لەدایكبوون ( سروشتی و نەشتەرگەری)، بانكی خوێن و تاقیگە، ئێستا تەواوی بەشەكان چالاكن و كار دەكەن، لێرە پێویست نییە نەخۆش بچێتە دەرەوەی شار”.
ئاشكراشی كرد:” زۆربەی ئامێرە پزیشكییەكانمان هەیە، پێشتر كەموكوڕیمان لە دەرمانەكان هەبوو، بەڵام لە ئێستادا زۆر باشە، تەنیا هەندێك دەرمانمان نییە كە ئەویش لە دەسەڵاتی ئێمەدا نییە، بەڵام ئەوانەی كە زەروورن بەشێكی زۆریان لامان هەن”.