د.تاڵب محەمەد شەریف
ڕاگری پەیمانگەی تەكنیكی مێرگەسۆر
لە چیا سەر کەشەکانی کوردستا ن و دەڤەری بارزان کە گوند و دێهاتەکانی بەر هەڵمەتی خاپور کردن و کاولکاری بوەوە لە دەیاکانی ڕابردوو، زۆم دەستیکرد بەنوسینەوەی پەڕەیەکی نوێ لە هیوا و بەخشینەوەی ئاوەدانی و كشتوکاڵێکی سەردەمیانە.
ڵەئەنجامی ئەم تێکهەڵکێشان کردن لە شێوازی كشتوکاڵ کردن و ئاژەڵداری تەقلیدی و سەردەمیانە کە خۆی بینیەوە لە وەرگرتن و کۆکردنەوەی شیری تازە بەرهەم هاتو لە برا جوتیارە گوندنشینەکان بەشێوەیەکی ڕۆژانە دروستکردنی ماست و پەنیر و بەرهەمەشیریەکان لێی و بەبازاڕیکردنی.
ئەم پڕۆژەیە تەنها پەیوەست نیە بە بەرهەمهێنانی بەرهەمە شیریەکان یان پڕۆژەیەکی وەبەرهێنان لەکەرتی تایبەت، بەڵکو پڕۆژەیەکە وا لە گوند نشینان و جوتیاران دەکات کە بتوانن پشت بەخۆیان ببەستن و فەراهامی ژیانێکی شکۆ مەندانە بکەن بۆ خۆیان و ماڵ و منداڵیان لەو بڕە پارەیەی کەبەدەستیان دەکەوێت لە فرۆشتنی بڕی شیری ڕۆژانەی بەرهەمهاتوی ئاژەڵەکانیان.
کەئەمەش دەبێتەهۆی زیاتر وابەستە بونی گوند نشینان بە زێدی خۆیان و مانەوەیان و، ڕێگریش دەکات لەکۆچی گوندنشینان بەرەوشارەگەورەکان و دروست بونی چەندان كێشە وەک ؛زۆربونی ژمارەی دانیشوانی شارو، پیسبوونی ژینگەو دەست نەگەیشتن بەخزمەت گوزاریەکان و بێکاری و هتد…
زۆم نمونەیەکە بۆ کشتوکاڵی هەمەچەشنە کە گرنگی دەدات بەهەمو جوتیارێکی گوند نشین کە خاوەنی هەر چەند لە سەر ئاژەڵ بێت. ئەمەش دەبێتەهۆی دابینکردنی یەکسانی لە مامەڵەکردن و گرینگیدان.
هەروەها یارمەتیدەردەبێت و هانی ئافرەتان و گەنج و لاوەکان دەدات بۆ بەشداریکردنی چالاکانە لە کشتوکاڵ، ئاژەڵداری ، بەرهامهێنان و ئابوری کشتوکاڵی. بۆیە توێژی ئافرەت لە گوندەکان کەبە بەشێکی زۆرگرنگ دادەنرێن لە پڕۆسەی ئاژەڵداری و شیردۆشین، کەئەمەش پاڵنەردەبێت بۆ زیاتر سەربەخۆی ئافرەت لە بواری کۆمەڵایەتی و ئابوری، وە پێگەی ئافرەت بەهیزتردەکات. لە ئەنجامدا هەرجوتیارێک، ماڵاتیک، یان هەر دڵۆپە شیرێکی بەرهامهاتو نرخی خۆی دەبێت لەم پڕۆسەیەدا. بەم شیوەیەش گوندەکان ئاوەدان دەبنەوە و بەرەو پێش دەچن. نەک لەڕێگەی پێشکەش کردن و بەخشین، بەڵکو پێویستە هەڵیکاریان بۆ بڕەخسێندرێت.
شیری بەکارهاتوو لەم پڕۆژەیە بە کوالیتی بەرز دەناسرێت لەبەر ئەوەی ئاژەڵەکان لەم گوندانە بەدرێژای ڕۆژ لە لەوەرگا سروشتیەکانی ناوچەی دەڤەری بارزان و ئیدارەی سەربەخۆی سۆران دەلەوەڕێن و گیاسروشتیەکان دەخۆن.
بەپێی تووێژینەوە زانستیەکانیش سەلمێنراوە کە بەخێوکردن و لەوەڕاندنی ئاژەل لە لەوەرگا دەبێتە هۆی بەرهەم هێنانی شیرێکی کواڵیتی بەرز و تەندروست و سەلامەت.
لەکۆتاییدا، زۆم لە خاکی کوردستان لەدایک بوەو خەڵکەکەی پێکهێنەرێنەریەتی وە پشتگیریشی دەکات بۆ بەرەو پێشچون.
پشتگیری کردن و هاندان و کڕینی بەرهەمەکانی. پشتگیری کردنە لە جوتیارە بەرێزەکانی ئەم دەڤەرە و زیاتر وابەستەکردنیانە بەزێدی خۆیان.
دەتوانین بڵین ئەمە شۆرشێکی نەرمە لە چیا سەرکەشەکانی دەڤەری بارزان و ئیدارەی سەربەخۆی سۆران و دوبارە زیندو کردنەوەی گوندەکانە. هەروەها وەک هەوڵێکیش دادەنرێت بۆ گرینگیدان بە کشتوکاڵی ناوخۆ. کارگەی زۆم دەکرێت ببێتە هێزێکی ڕاستەقینە و ڕۆل مۆدێلی باش بۆلاسایی کردنەوەو بەرەوپێشچونی زیاتری ئابووری وڵات.

































































