مەهدی محەممەد – زاری كرمانجی :

ڕوانگەی سووری بۆ مافەكانی مرۆڤ ڕاگەیاند “لە مانگی ڕابردووەوە جموجۆڵەكانی داعش لە ناوچەكانی ژێر دەسەڵاتی هەسەدە زیادی كردووە،”
لە ڕاگەیاندراوەكەی ڕوانگەی سووری هاتووە “لە دێرەزوور، داعش لە ماوەی كەمتر لە هەفتەیەك شەش جار پەلاماری هێزەكانی هەسەدەی داوە و بەم هۆیەشەوە پێنج شەڕڤان گیانیان لەدەستداوە،”
دەشڵێت “بەشێكی هێرشەكان بۆ سەر دامەزراوە و هاووڵاتییانی مەدەنی بوون.”
بە پشتبەستن بە ئامارەكانی ڕوانگەی سووری، داعش لە سەرەتای ساڵی 2025 تا ئێستا 146 جار هێرشی كردووەتە سەر ناوچەكانی ڕۆژئاوای كوردستان .

































































