مەهدی محەممەد – زاری كرمانجی :
میدیای ئێران ناسنامەی شەش گەورە زانای ئەتۆم ئاشكرا كرد كە لە هێرشەكەی ئیسرائیل بۆ سەر ئێران كوژراون .
بەپێی هەواڵی ئاژانسی تەسنیمی ئێران “محەممەد مەهدی تارانچی گەورە زانای ئەتۆم و سەرۆكی زانكۆی ئازادی ئیسلامی لە تاران و ئەحمەد ڕەزا زولفەقاری و عەبدولحەمید مینوچەهر، موتەلیبزادە، سەید ئەمیر حوسێن فەقیهی، فەرەیدوون عەباسی، گەورە زانایانی ئەتۆمییەكانی كۆماری ئیسلامیی ئێران شەهید بوون.”
سوپای ئیسرائیل، بەرەبەیانیی ئەمڕۆ هەینی 13ـى حوزەیرانی 2025، چەندین ئامانجی لە تاران و پارێزگای دیكەی ئێران و ڕۆژهەڵاتی كوردستانی بۆردوومان كرد و لەو هێرشەدا چەندین فەرماندەی باڵای سوپای پاسداران و زانایانی ئەتۆمی كوژران.