زاری كرمانجی-سۆران
قوتابیەكی ئیدارەی سەربەخۆی سۆران لە سەرتاسەری هەرێمی كوردستان ڕاستەوخۆ دەگاتە قۆناغی كۆتایی ئۆڵۆمپیادەكی نێودەوڵەتی لە شاری ڕۆمای پایتەختی ئیتاڵیا، بە نوێنەرایت عێراق و هەرێمی كوردستان بەشدار دەبێت و ئاهەنگی سەركەوتن دەگێرت.
لە تاقیكردنەوەی نێودەوڵەتی هیپپۆ بۆ توانستی زمانی ئینگلیزی قوتابی (حۆری شێروانی) لە قوتابخانەی ئیشقی سۆرانی نێودەوڵەتی لە سنووری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران، توانی پلەی یەكەم بەدەست بێنێت و بگات بە قۆناخی كۆتایی لە وڵاتی ئیتاڵیا”.
لە هەموو كوردستان یەك قوتابی ڕاستەوخۆ گەیشتە قۆناغی كۆتایی لە ئیتاڵیا، ئەویش لە شاری سۆران و قوتابخانەی ئیشقی سۆرانی بنەڕەتی نێودەوڵەتی بوو، هەروەها لە مانگی ئەیلوول قوتابی ناوبراو لە شاری ڕۆمای پایتەختی ئیتاڵیا بە نوێنەرایت عێراق و هەرێمی كوردستان بەشدار دەبێت و ئاهەنگی سەركەوتن دەگێرت، لە هەمان كاتدا سێ قوتابی تر گەیشتنە قۆناغی پێش كۆتایی كە دەتوانن لە قەتەر یان بەریتان بەشداربن.