زاری كرمانجی – سۆران :
ئەمڕۆ شەممە 17ی ئایاری 2025، 34ەمین گەڕی لوتكەی كۆمكاری عەرەبی لە بەغدادی پایتەختی عێراق بەڕێوەدەچێت.
چاوەڕواندەكرێت بەشێكی زۆری سەركردەی وڵاتانی عەرەبی ئامادەی لوتكەكە بن، سوپرایزی لوتكەكە بەشداریی محەمەد بن سەلمانی جێنشینی سعودییەیە.
تاوەكو ئەمڕۆ بە عێراقەوە سەرۆك و پاشای هەشت وڵات بەڵێنی بەشداریكردنیان لە لوتكەكەدا داوە، لەوانە میسر، ئوردن، بەحرەین، فەڵەستین، سۆماڵ، سودان و یەمەن.
هەندێك وڵات عێراقیان ئاگاداركردووەتەوە كە لەسەر ئاستی سەرۆكی وڵاتەكەیان بەشداری ناكەن لەوانە، لیبیا، جەزائیر، مەغریب، سوڵتاننشینی عومان، كوەیت، سوریا و تونس.
لە لوتكەكەدا، كاروباری عەرەبی، ئاسایشی نیشتمانی، دۆسییەكانی گۆڕانكاریی كەشوهەوا، ئاسایشی هاوبەشی عەرەبی، بەرەنگاربوونەوەی قەیرانەكان و شوێنی بەڕێوەچوونی لوتكەی داهاتووی عەرەبی تاوتوێدەكرێن.