دوای ئەوەی لە ماوەی ڕابردوودا نرخی نەوتی خاو و برێنت لە بازاڕەکانی جیهان دابەزینی بەرچاویان بەخۆیانەوە بینی، جارێکی دیکە بەرزبوونەوەیان بەخۆیانەوە بینی.
ئەمڕۆ شەممە، نرخی یەک بەرمیل نەوتی برێنت لە ٦٤ دۆلار نزیک دەبێتەوە و بە ٦٣ دۆلار و ٩١ سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت.
هاوکات هەر ئەمڕۆ نەوتی خاوی تەکساس گەیشتەوە سەرو ٦١ دۆلار و بۆ ئەمڕۆ یەک بەرمیلی بە ٦١ و دوو سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت.