عومەر چەلیک وتەبێژی پارتی داد و گەشەپێدان (ئاكەپە)، لە بڵاوکراوەیەکدا ئەمڕۆ سێشەممە ڕایگەیاندووە” پێدەچێت لە ماوەی چەند رۆژی داهاتوودا پارتی كرێكارانی كوردستان – پەکەکە خۆی هەڵبوەشێنێتەوە و چەک دابنێت”.
وتەبێژی پارتی داد و گەشەپێدان (ئاکەپە) جەخت لە بەردەوامبوونی پرۆسەی ئاشتی دەکاتەوە و دەشڵێت” گرژی سیاسی لەسەر دیموکراسیەکەمان هەڵدەگیرێت”.
چەلیک ئەوەشی خستەڕوو، پێویستە پەکەکە چەک دانێت و هەڵوەشانەوەی خۆی ڕابگەیەنێت بە هەموو لقەكانیەوە.
ئاماژەی بەوەشکرد، لە ئایندەدا تورکیا دەچێتە قۆناغێکی نوێ، دوای خۆهەڵوەشاندنەوەی پەكەكە و بە وردیش چاودێری پرۆسەکە دەکەن.
چەند مانگێک پێش ئێستا دەوڵەت باخچەلی سەرۆکی گشتی پارتی بزوتنەوەی ناسیۆنالیست (مەهەپە) داوای لە عەبدوڵا ئۆجالان، ڕێبەری زیندانیکراوی پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) کرد، پەکەکە هەڵبوەشێنێتەوە.
دواتر لە ٢٧ی شوباتدا ئۆجەلان بانگەوازی کرد پەکەکە چەک دابنێت و خۆی هەڵبوەشێنێتەوە.