
دەریاز علی
زانكۆی سۆران قۆناغی چوارەم ـ بەشی مێژوو
بێگومان شۆڕشی ئەیلول بە سەرۆكایەتی مەلا مستەفا بارزانی نەمر ئەو شۆڕشە بەرپا بوو لەپێناو پرسی ڕزگاری خوازی نەتەوەی كورد بۆ بەدیهێنانی ئامانجەكانی نەتەوەی كورد بۆ پرسی سەربەخۆی كورد .لەئاكامی ئەو شۆڕشەدا چەندین داستانی گرنگ ڕویاندا لەوانەش بەنموو ئێمە داستانی چیای زۆزكمان بەنموونە وەرگرتووە كە لەخوارە باسی لێوە دەكەین.
چیای زۆزك یەكێكە لەچیاكانی كوردستان و بەسەر ئیدارەی سۆران دەڕوانێت بەكۆمەڵێ گوند دەورەدراوە بەنموونە بەرسرین و پیرسوان و سیتكان و بادلیان بەرزێوەو گوان.
ئەو گوندانە وەكو پەناگەیەك وابوون بۆ پێشمەرگەكانی شۆڕشی ئەیلول.
گرنگی چیای زۆزك لەوە خۆی دەدیتەوە كە ڕێگای سەرەكی هامڵتۆن بەدامێنی چیاكەوە دەڕۆیشت وە هەردووك ناوچەی بارزان و باڵەكایەتی بەیەك دەگەیاند كە مەڵبەندی سەرەكی شۆڕش بوون.
لەمیانەی گەڕی شەڕەكانی شۆڕشی ئەیلول حكومەتی عێڕاقی توانیبووی بەشێكی چیای زۆزك بگرێت بەڵام لە ٢٥\١٠\١٩٧٤پێشمەرگە توانی بە هێزێكی پۆڵاینی ٣٠٠پێشمەرگەیی كۆبونەوە بە مەبەستی ڕزگاركردنی چیای زۆزك لەدەست دوژمنان ئەوە پێشمەرگە سەركەوتوو بوو لە پلانەكەی بە ماوەی چەند كاتژمێرێك تونرا چیایەكە پاك بكرێتەوە لەسوپای عێراقی .
بەداخەوە كۆمەڵێ شەهید دران لەپێناو ئەو داستانەدا ڕوحیان شاد كە ئەم قارەمانانە بوون.
١-شەهید سعید امین بەیجە
٢-شەهید صدیق احمد
٣-شەهید نوری
٤-شەهید حمید
٥-هەڤاڵ جاسم محمد
٦-هەڤاڵ احمد كریم
٧-هەڤاڵ ڕەشید حاجی سعید
ڕوحی ئەو هەڤاڵانەو هەموو شەهیدانی ڕزگاری خوازی نەتەوەی كورد شاد.