زاری كرمانجی-سۆران
ئەو فەرمانبارانەی كە پێشووتر پێشینەی خانووبەرە یان هەر پێشینەیەكی دیكەیان لە حكوومەت وەریانگرتووەو تا ئێستا قەرزیان لەسەر ماوە، ئایا دوای خانەنشین بوونیان چۆن مامەڵەیان لەگەڵ دەكرێت و كەی لێیان وەوردەگیرێتەوە، بەڕێوەبەری خانەنشینانی سۆران زانیاری لەم ڕووەوە دەخاتەڕوو.
لەمبارەیەوە یاعقوب ئەحمەد، بەڕێوەبەری خانەنشینانی سۆران، بەزاری كرمانجی ڕاگەیاند: ” ئەو فەرمانبەرو مووچەخۆرانەی پێشوتر پێشینەی خانووبەرە یان هەرپێشینەیەكی دیكەیان وەرگرتووەو قەرزی حكوومەتیان لەلایە، لەگەڵ خانەنشین بوونیان دۆسیەی فەرمانگەو دام و دەزگاكانیان دەگوازرێتەوە بۆ ناو فایلەكانیان لە بەڕێوەبەرایەتییەكەمان”.
بەڕێوەبەری خانەنشینانی سۆران گووتیشی: “چەند ساڵێكە بە بڕیاری حكوومەت گەڕاندنەوەی پێشینەكان واتە ئەو فەرمانبەرانەی مانگانە بڕە پارەیەكیان لە مووچەكانیان دەگەڕێندرایەوە ڕاگیراوە، خانەنشینانیش بە هەمان شێوە، بۆیە چ ڕێنمایەكمان پێدەگات ئێمە جێبەجێی دەكەین.
































































