زاری كرمانجی –سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند، نێچیرڤان بارزانی له په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنیدا له‌گه‌ڵ سه‌رۆك وه‌زیرانی نوێی عێراق، تاووتوێی هه‌ماهه‌نگی نێوان هه‌ولێر و به‌غدایان كردووه بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی نێوانیان.
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ هه‌ینی (28ی تشرینی یه‌كه‌م/ئۆكتۆبه‌ری 2022)، نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنیدا له‌گه‌ڵ محه‌ممه‌د شیاع سوودانی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق، دووباره پیرۆزبایی ده‌ستبه‌كاربوونی لێ‌كرد و هیوای سه‌ركه‌وتنی له كار و ئه‌ركه‌كانیدا بۆ خواست.
هه‌روه‌ها سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان وێڕای دووپاتكردنه‌وه‌ی پشتگیری بۆ سه‌ركه‌وتنی كابینه‌كه‌ی، ئاماده‌ییی هه‌رێمی كوردستانی بۆ هه‌موو هه‌ماهه‌نگی و هاریكارییه‌كی هاوبه‌ش له‌گه‌ڵ حكومه‌ته‌كه‌ی سوودانیدا نیشاندا.
له‌لایه‌ن خۆیه‌وه، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق، هیوای خواست حكومه‌ته‌كه‌ی بتوانێت له‌م قۆناغه‌دا به هه‌ماهه‌نگی و هاریكاری له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان، دۆخی وڵات له هه‌موو روویه‌كه‌وه به‌ره‌و باشتر ببات و هێز و لایه‌نه عێراقییه‌كان پێكه‌وه له‌پێناو ئارامی و سه‌قامگیریی وڵات‌دا كار بكه‌ن و هه‌مووان هاریكار و یارمه‌تیده‌ربن.
له به‌شێكی دیكه‌ی په‌وه‌ندییه تهفهفۆنییهكهدا، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان و سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق، جه‌ختیان له گرنگی و پێویستیی هاریكاریی هاوبه‌ش و پێكه‌وه‌كاركردنی حكومه‌تی فیدراڵی عێراق و حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كرده‌وه بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی هه‌ولێر ـ به‌غدا له‌سه‌ر بنه‌مای ده‌ستوور و له چوارچێوی سیستمی فیدراڵیدا.
هه‌روه‌ها هاوڕابوون كه چاره‌سه‌ركردنی كێشه هه‌ڵپه‌سێردراوه‌كانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا و كێشه‌كانی دیكه‌ی عێراق، رۆڵێكی بنه‌ڕه‌تی له ئارامی و سه‌قامگیریی وڵات‌دا ده‌گێڕن، بۆیه پێویسته هه‌مووان به گیانێكی به‌رپرسانه‌ی نیشتمانیانه و به ره‌چاوكردنی به‌رژه‌وه‌ندییه باڵاكانی وڵات، بۆ قۆناغی ئێستا و داهاتوو پێكه‌وه كاربكه‌ن.
دوای ئه‌وه‌ی دوێنی (27ی تشرینی یه‌كه‌م/ئۆكتۆبه‌ری 2022)، به ئاماده‌بوونی (253) په‌رله‌مانتار، ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق متمانه‌ی كارنامه و 21 وه‌زیری كابینه‌كه‌ی محه‌ممه‌د شیاع سوودانی به‌خشی.
له كاتێكدا رۆژی (13ی تشرینی یه‌كه‌م/ئۆكتۆبه‌ری 2022)، له‌تیف ره‌شید، سه‌رۆك كۆماری عێراق بۆ پێكێهێنانی حكومه‌تی نوێی عێراق، محه‌ممه‌د شیاع سوودانی، وه‌ك كاندیدی لایه‌نه‌كانی چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی راسپێردرا.