محەممەد مەحموود- سۆران :
فۆڕمی نوێکردنەوەی گرێبەست بۆ مامۆستایانی بوونەتە گرێبەست لە ماوەیەکی نزیکدا دەگاتە پەروەردەکانی ئیدارەی سۆران بۆ نوێکردنەوەی کارەکانی گرێبەستی مامۆستایان.
ئەسعەد غەفوور، نوێنەری مامۆستایانی گرێبەست لە ئیدارەی سۆران بە زاری کرمانجی راگەیاند” لەماوەیەکی نزیکدا فۆڕمی نوێکردنەوەی گرێبەستی دەگاتە سەرجەم پەروەردەکان لە سنووری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران، هەرچوار پەروەردەکانی ئەو سنوورە مامەڵەی نوێکردنەوەی گرێبەستی مامۆستایان ئەنجام دەدەن، مامۆستایانی گرێبەستیش وەکو هەموو کارمەندێکی گرێبەستی حکومی ساڵانە دەبێت گرێبەستەکەیان بۆ نوێبکرێتەوە.

































































