رێبوار حەمەلاو شوانی
پارتی دیموكراتی كوردستان بە سەرۆكایەتی بارزانی ئەو هێز گرنگ وكاریگەرەی بزاڤی كوردایەتییە كە هەر سەڕەتای دامەزراندنییەوە تا بە ئەمڕۆ ، خۆی بەخاوەی دۆزی گەلی كورد لە هەر چوار بەشی كوردستان و ستراتیژ و كاری لە پێشینەكانی خۆی لە پێناو مافەرەواكانی ئەم گەلە بووە و خەبات و بەرخودان و قوربانی و باجی گەورە داوە و تێكۆشاوە .
مێژووی دوێنی ئەمرۆش گەواهیدەرن كە ،سەرەڕای هەموو كۆسپ و ئاستەنگ و فشارە سیاسی و سەربازی و ئابووری و گەلەكۆمەكییەكان لە چەند دەیەی رابردوو كە ڕووبەڕووی پارتی بە رابەرایەتی بارزانی بوونەتەوە، بەڵام هەمیشە وەفاداری بنەما نیشتیمانی و نەتەوەییەكانی خۆی بووە و بەكارهێنانی دۆزی گەلی كوردی وەك كارتێكی سیاسی لە پێناو بەدەستهێنانی دەستكەوتی كەسی و حزبی و كاتی بەكارنەهێناوە و ڕەتكردۆتەوە .
پارتی بە سەرۆكایەتی بارزانی ، چ لەسەر ئاستی نێوخۆی و چ لە سەر ئاستی دەرەوەشدا، وەك چیاییەكی پۆڵایین خۆڕاگر و بەرگەی چەندین پیلانگێری و دوژمنكاری سەرسەختانەی گڕتووە و هەمیشەش بڕوا بوونی بە دۆزی رەوای گەلەكەمان فاكتەری بەردەوامیبوونیان و بەهێزبوون و پشتیوانی نەتەوەكەی بووە لە سەر خەبات و تێكۆشان ئەویش لە ڕێگەی دروستكردنی پردی گفتوگۆ لە پێناو تەبایی نێوماڵی كوردستانی لە هەر چوار پارچەی كوردستان ، ئینجا لە ڕووی سیاسی و دیپلۆماسییشەوە لەگەڵ وڵاتانی ناوچەكە و دراوسێ و نێودەوڵەتی، لە هەمانكاتیشدا هەمیشە لە سەنگەری پێشەوەی داكۆكیكردن بووە و تێكۆشاوە بۆ پاراێزگاریكردن لە شوناسی نەتەوەیی كورد و بەرگریكردن لە مافەرەواكانی ، ئەوەش بۆ سیاسەت و هێزی نەرمی بارزانی و پارتی دیموكراتی كوردستان دەگەڕێتەوە ، بۆ پێداگرریی لە سەر بنەماكان وهەمووان لە سەر ژێر یەك ڕەشماڵ كۆبكاتەوە .
هەمیشە ئەو خەسڵەتە كوردانە و وەفاداری و كوردپەوەریی مانەوەی پارتی و خۆڕاگری لە سەر بنەماكانی ، نەك هەر بووەتە جێگەی هیوا و ئومێد بۆ گەلی كورد ، بەڵكو جێگەی شانازی هەموو تاكێكی گەلی كورد و بەتایبەتی لایەنگر و ئەندام و كادیرەكانێتی و هەروەها بۆ هەموو ئەو كەسانەی كە هاوبەشی گەلی كورد لە بەدیهێنانی خەونی ئازادی و مافەرەواكانی نەتەوەكەمان ، ئەم هەڵوێستە دیدگا و باوەربوونی تەواوی پارتی و بارزانی پیشان دەدات لە هەوڵ و تێكۆشانەكانی بۆ چارەسەری دادپەروەرانەی دۆزی رەوای گەلەكەمان بە شێوەیەك كە مافەكانی گەلی كورد بە بێ ئەوەی بچووكترین سەازش لە سەر بنەماكانی بكات ، بەدەست بهێنێت .
بەتایبەتی سەرۆك بارزانی وەك كەسایەتییەكی بەهێز ودیار لە سەر ئاستی ناوخۆیی و عێراقی و ناوچەیی رۆڵێكی گرنگ و بەرچاوی بۆ فەراهەمكردنی ئاشتی و پێكەوەژیان و سەقامگیری ناوچەكە بینیووە و ئەو مامەڵەكردنە لۆژیكانەیە بووەتە دروستكردنی پردێكی بەهێزی دیپلۆماسی و هۆكاری سەرەكیی بووە بۆ كەمكردنەوەی گرژییەكان و بەرەو پێشبردنی ئاشتی و تێگەیشتن بۆ دۆزی رەوای گەلی كورد لە ناوچەكەدا ، لە نێو ئاگری ئاڵۆزی و نائاڕامییەكانی دەورەبەرمان .
بەتایبەتی لەسەر دەمی هەموو ئەو رووداو و پێشهاتانەی كە لەناوچەكەدا لە ئارادان ، پارتی دیموكراتی كوردستان بە سەرۆكایەتی بارزانی ، وەك نموونەی پابەندبوون بە بنەماكانی كوردایەتی و دۆزی رەوای گەلەكەمان زۆر ژیرانە و كوردانە مامەڵەی كردووە و سەلماندوشێتی كە خەبات لە پێناو ئازادی و شكۆمەندی دروشمی بریقەدار و گەورە نییە ، بەڵكو هەنگاوی ورد و لۆژیكانە وبەكردار بۆ دروشمەكانی ناوە بۆ بەدەسهێنانی و رۆژ بەرۆژیش بەرهەمی ئەو دیپلۆماسی و سیاسەتە لۆژیكانەیە بۆ دۆزی رەوای گەلی كورد لە سەر ناوچەكە دەردەكەوێت .