زاری كرمانجی-سۆران:
بە هۆكاری خۆر گیران وەزارەتی پەروەردە لە راگەیەندراوێكیدا دەوامی خوێندنی پاش نیوەڕۆی ئەمڕۆ سێشەممەی راگرت.
دەقی راگەیەندراوەكەی وەزارەتی پەروەردە:
لەسەر راسپاردەی لایەنی تایبەتمەند سەبارەت بە خۆرگیرانی نیمچەیی، ئەمرۆ سێشەممە ، ٢٥ ی ١٠ ی ٢٠٢٢ ، دەوامی پاش نیوەڕوان لە ناوەندەکانی خوێندن ناکرێت و دەبێتە پشوو، لەهەمانکاتدا دەوامی بەیانیان لە كاتژمئر ١١:٤٥ خولەک کۆتایی دێت.