زاری كرمانجی-سۆران
بەپێی بەدوادچوونەكانی زاری كرمانجی نرخی مریشكی زیندوو لە بازاڕەكانی ئیدارەی سۆران تادێت ڕووی لە دابەزینە.
عەبدی لەزگین شێروانی ، خاوەن دوكانی مریشك فرۆشی لە ناحیەی دیانا، بە زاری كرمانجی ڕاگەیاند: ” لە ئێستادا نرخی كیلۆیەك مریشكی زیندوو بە 2250 دینارە، بەردەوام گۆڕانكاریشی بەسەر دادێت”.
گووتیشی: ” ماوەی چەند مانگێكە نرخی مریشكی زیندوو ناجێگیرەو بەرزی و نزمی بەخۆیەوە دەبینێت، بەڵام لەم ماوەیە زیاتر ڕووی لە دابەزین كردووە، هۆكارەكەشی ئەوەیە هەناردەی شارەكانی عێراق ناكرێت.































































