زاری كرمانجی-سۆران
بەپێی زانیارییەكانی زاری كرمانجی ماوەیەكە نرخی ئاژەڵی خۆماڵی وەك مانگاو جوانەگاو مەڕو بزن لە بازاڕ ڕووی لە دابەزین كردووە.
بەشێك لە ئاژەڵداران هۆكاری دابەزینی نرخی ئاژەڵان بۆ كەمبوونی خواست دەگەڕێنەوە كە پەیوەندی با باردوخی دارایی گوزەرانی خەڵكەوەیە كە كەمتر خواستی كڕینیان لەسەرە”.
لەگەڵ ئەوەشدا بە بڕیاری بەڕێوەبەرایەتی چاودێری بازرگانی سۆران و ئامادەبوونی نوێنەری قائیمقامیەتی قەزای ناوەندی سۆران، بڕیاری دابەزاندنی نرخی گۆشتی سوور لە بازاڕدراوە، ئەمانەش هەمووی لە بەرژەوەندی هاووڵاتییانەوەیە.