بەڕێوەبەری بەنداوی دەربەندیخان : تا ئێستا مار بەو درێژی و قەبارەیە نەبینراوە
زاری كرمانجی :
دەنگۆی بوونی مارێك كە درێژییەكەی 12 مەتر و تیرەكەی20 سانتیمەترە لە نێو ئاوی بەنداوی دەربەندیخان، هاووڵاتییانی ناوچەكەی تووشی ترس و دڵەڕاوكێی كردووە و بەڕێوەبەری بەنداوەكەش ڕوونكردنەوە دەدات و دەڵێت :” تاوەكوو ئێستا مار بەو درێژی و قەبارەیە نەبینراوە.”
سامان ئیسماعیل بەڕێوەبەری بەنداوی دەربەندیخان بۆ كەناڵەكانی ڕاگەیاندن قسەی كرد و باسی لەوە كرد كە ئەوانیش وەكوو خەڵك دەنگۆی بینینی مارێكییان بیستووە، بەڵام تاوەكوو ئێستا وەكوو ئیدارەی بەنداوەكە مارییان بەو قەبارە و درێژییە نەبینیوە.
هەروەها هێما بۆ ئەوەش دەكات كە بەشێكی زۆری بەنداوەكە و ئەو شوێنەشی دەگوترێت مارەكەی تێدا بینراوە لە ژێر چاودێریی كامێرادایە، بەڵام دوای سەیركردنی دیمەنی تۆماركراوی كامێراكانیش دیمەنی ماری لەو شێوەیان نەبینیوە كە باس دەكرێت.