مەهدی محەممەد – زاری كرمانجی :
جۆ بایدن، سەرۆكی ئەمەریكا، لە دوا ساتەكانی دەسەڵاتی خۆی دا لێخۆشبوونی تەواو و بێ مەرجی بۆ كوڕەكەی دەركرد و سیستەمەی دادوەری وڵاتەكەشی بە نا دادپەروەر و پیس ناو برد .
هانتەر بایدن بە تۆمەتی هەڵگرتنی چەك و بەكارهێنانی ماددەی هۆشبەر تاوانبار كراوە و لە دادگاش ددانی بە هەردوو تاوانەكە ناوە، جۆ بایدن، سەرۆكی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمەریكا، لە یەكەم ڕۆژی دەستگیركردنی كوڕەكەی گووتی دەستوەردان لەو بابەتەدا ناكەم.
بەڵام لە كۆتایدا بایدن دەسەڵاتی خۆی بەكارهێناو ئێوارەی ڕۆژی یەكشەممە 1ی 12ی 2024، بڕیاری لێخۆشبوونی تەواو و بێ مەرجی بۆ كوڕەكەی دەركرد و ڕاگەیاند “پێشتر گوتم كە بە هیچ شێوەیەك دەستوەردان لەو بابەتەدا ناكەم و بۆ دادگا جێ دەهێڵم، بەڵام لە ئێستادا كە دەبینم چۆن كوڕەكەم بە شێوەیەكی نا دادپەروەرانە كراوەتە ئامانج،” دەشڵێت “هەرچەندە باوەڕی تەواوم بە سیستەمی دادوەریی ئەمەریكا هەیە، بەڵام پرۆسەی دادوەریی دۆسیەی كوڕەكەم بەهۆی سیاسەتەوە پیس بووە و نادادپەروەری لێ كەوتووەتەوە.”