مەهدی محەممەد – زاری كرمانجی :
كونسوڵی گشتی ئەڵمانیا لە هەولێر، مانەوەی سەربازەكانی تا 15 مانگی تر لە هەرێمی كوردستان ڕاگەیاند و دهشڵێت كە پەیوەندییەكانیان لەگەڵ هەرێم لە ئاستێكی باش و بەرەوپێشچوونی بەردەوام دایە.
ئەلبرێخت ڤۆن ڤیدگا، كونسوڵی گشتی ئەڵمانیا، بە بۆنەی ڕۆژی نیشتمانی ئەڵمانیا كە بە بەشداری سەرۆكی هەرێمی كوردستان لە هەولێر بەڕێوەچوو ڕاگەیاند “حكومەتی ئەڵمانیا داوای لە پەرلەمانی وڵاتەكەی كردووە ئەركی سەربازانی لە هەولێر بۆ 15 مانگی دیكە درێژ بكرێتەوە.”
گوتیشی “ئەڵمانیا پەیوەندییەكی باشی لەگەڵ هەرێمی كوردستاندا هەیە و لە ڕووی سیاسی و ئابووری بەیەكەوە كار دەكەین و لە سەردانی كردنی یەكتری لە ئاستی باڵادا ئاڵوگۆڕی چالاكمان هەیە و پەیوەندییە كولتوورییەكانمان لە گەشەسەندن دایە.”