محەمەد ئامۆكەیی – زاری كرمانجی:
كاركردن لە پڕۆژەیەكی نیشتەجێ بوون لە گوندی دێلزیانی سەر بە ناحیەی دیانا بەردەوامی هەیە، بەڕێوەبەرایەتی گشتی كاروباری مینی هەولێر، ئاماژە بەوەدەكات: ئەم شوێنە پێشتر سەربازگەیەكی رژێمی بەعس بووە لە ماوەی یەك ساڵ توانراوە سەدان پاشماوەی تەقەمەنی جەنگی بدۆزرێنەوە.
عەلی عەبدولڕەحمان، بەڕێوەبەری گشتی كاروباری مینی هەولێر بە زاری كرمانجی راگەیاند” لەكاتی هەڵكۆڵین دا لە پڕۆژەیەكی نیشتەجێبوون كە دەكەوێتە گوندی دێلزیان ئەمساڵ 434 پاشماوەی تەقەمەنی جەنگی و 1 مینی دژە كەس دۆزراونەتەوە و گواستراونەتەوە لە نێو بردراون”.
بەڕێوەبەری گشتی كاروباری مینی هەولێر دوایەك ئاراستەی ئەو كەسانە دەكات كە لەم پڕۆژەیە كار دەكەن” رایدەگەیەنێت ” پێشینی دەكەین پاشماوەی زیاتری تەقەمەنی هەبێت لە ئەگەری بینی هەر پاشماوەیەك راستەخۆ تیمەكانمان ئاگادار بكەنەوە.