زاری كرمانجی-سۆران:
وەزیری ناوخۆی حکوومەتی هەرێمی کوردستان دەڵێت، دواخستنی مووچە بیانووە و پێوەندی بە وربینییەوە نییە.
ڕێبەر ئەحمەد، وەزیری ناوخۆی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، لە پڕێسکۆنفرانسێکدا دەڵێت، وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان لیستی مووچەی دامەزراوە مەدەنیی و ئەمنییەکانی بەشێوەیەکی ڕێکوپێک ئامادەکردبوو و ئینجا بۆ وەزارەتی دارایی عێراقی نارد، هەروەها لێژنەی دیوانی چاودێری دارایی هەرێم و عێراق بە هاوبەشی وردبینییان بۆ لیستی مووچەی مووچەخۆران کردووە.
رێبەر ئەحمەد رایگەیاند، تێبینییەکانی وەزارەتی دارایی و دیوانی چاودێری دارایی عێراق لەسەر لیستی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان هی ئەوە نییە کە مووچەی لەسە ڕابگیرێت، بەڵام لە پشت ڕاگرتنی مووچەوە ئیرادەیەکی سیاسی هەیە کە دەیەوێت هەرێم تووشی کێشە ببێت، بە تایبەتی ئێستە کە پرۆسەی هەڵبژاردنمان لەپێشە.
جەختی لەوە کردەوە، دواخستنی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان بیانووە و هیچ پەیوەندی بە وردبینییەوە نییە.