زاری كرمانجی-سمیلان
پڕۆژەی دیواری پاڵپشت بە شێوازی گابیۆن لەشەقامی سەرەکی ناحیەی سمیلان جێبەجێ دەكرێت.
شاخەوان حسێن، بەڕێوەبەری ناحیەی سمیلان، بە زاری كرمانجی گووت: ” بەپێی ئەو بوددجەیەی لەبەردەستماندایە كارو پڕۆژە خزمەتگوزارییەكانمان لە سەنتەری ناحیەو گوندەكانی دەوروبەری بەردەوامیان ههیه.
گووتیشی: ” دەستمان كردووە بە دروستكردنی دیواری پاڵپشت بە شێوازی گابیۆن، لە شەقامی سەرەكی ناحیەی سمیلان، لەسەر بوددجەی بەڕێوەبەرایەتی گشتی شارەوانییەكانی سۆران.

































































