بەختیار سەباح-زارى کرمانجى:
مه‌ترسیی هه‌ڵگیرسانی جه‌نگی نێوان ئیسرائیل و حزبوڵای لوبنان، ترس و دڵه‌ڕاوكێی خستووه‌ته دڵی خه‌ڵك و دانیشتووانی لوبنان، په‌یتا په‌یتا روو له فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تیی به‌یرووت ده‌كه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی وڵات جێبهێڵن.
ته‌نیا له ماوه‌ی 48 سه‌عاتدا، سه‌رووی 250 هه‌زار هاووڵاتیی لوبنان وڵاتیان جێهێشتووه و چاوه‌ڕوان ده‌كرێ به سه‌تان هه‌زار كه‌سی تر روو له ده‌ره‌وه‌ی وڵات بكه‌ن.
زۆربه‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی له لوبنان چوونه‌ته ده‌ره‌وه روویان له وڵاتانی توركیا، به‌شی توركنشینی قوبرس و وڵاتانی ئه‌مه‌ریكای باشوور كردووه.
دوێنێ كۆمه‌ڵێك سه‌رچاوه‌ی جیهانی، دوای بڵاوبوونه‌وه‌ی گرته‌ی چۆڵكردنی لوبنان و جمه‌ی خه‌ڵكی له فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تیی ڕه‌فیق حه‌ریری، ئاماژه‌یان دا شه‌ڕی حزبوڵا و ئیسرائیل له نزیكترین كاته‌كانیدا ده‌ته‌قێته‌وه، ئه‌مه‌یش دوای ئه‌وه‌ی ئیسرائیل پلانی هێرشكردنه سه‌ر حزبوڵای په‌سند كرد.