زارى کرمانجى-سۆران:
لەلایەن بەڕێوەبەرایەتى بەرگرى شارستانى سۆران، خولێکى دوو ڕۆژە بۆ فەرمانبەرانى کۆمەڵگەى دایک کرایەوە.
رائد ڕەوەند هاودیانى، وتەبیژى بەرگرى شارستانى سۆران بە زارى کرمانجى ڕاگەیاند: ”لەژێر چاودێری بەڕێوەبەرى بەرگری شارستانی سۆران، بەسەرپەرشتی بەڕێوەبەری بەشی هونەری، لەسەر بنەما سەرەکیەکانی ئاگر کوژینەوەو ئامێرەکانی ئاگرکوژێنەوەی دەستی و ڕێنماییەکانی تایبەت بە بەرگرى شارستانى و سەڵامەتی گشتیى، خولێک بۆ ماموستا و فەرمانبەرانی کۆمەڵگەى دایک کرایەوەو بۆ ماوەى دوو ڕۆژ بەردەوام دەبێت”.