مەهدی محەممەد – زاری كرمانجی :
كوشتنی منداڵێكی كورد بە شێوەیەكی هۆڤانە، خەڵكی شارۆچكەی جەندرێس و عەفرینی ڕۆژئاوای كوردستانی هێنایە سەر شەقامەكان.
شەوی ڕابردوو سەدان كورد لە شاری عەفرین و جەندرێس بە گوتنەوەی دروشمی شەهید نامرن، لە بەردەم نەخۆشخانەی سەربازی شاری عەفرین، كە لە ژێر دەسەڵاتی هێزە چەكدارەكانی سەر بە توركیادان، كۆبوونەوە و داوایان كرد لێپرسینەوە لەگەڵ بكوژی ئەو منداڵە بكرێت.
ئەحمەد خالید مامۆی تەمەن 17 ساڵ، لەلایەن یەكێك لەو گەنجانەی كە توركیا لە شارۆچكەی جەندرێس نیشتەجێ كردوون، ڕفێنراوە و دواتر بە چەقۆ ملی بڕیوە و خستوویەتییە نێو بیری ئاوی ماڵەكەیان.
بەپێی سەرچاوە هەواڵییەكانی ناوچەكە، باوكی ئەحمەد خاوهنى نانەوەخانەيهكه لە شارۆچكەكە و بكوژەكەش كە ناوی (یامەن ئەحمەد ئیبراهیم)ە، پێشتر كرێكاری ئەو بووە و ماوهى چهند رۆژێك بووه له كارهكهى دهركراوه، ئەویش لە تۆڵەی دوورخستنەوەی پەنای بۆ ڕفاندن و كوشتنی منداڵهكهى بردووە.
بەرزبوونەوەی ئاماری كوشتن و رفاندنی منداڵان و كچانی كورد، لەلایەن هێزە چەكدارەكانی نزیك لە توركیا، خەڵكی ناوچەكەی توڕە و بێزاركردووە.


































































