زاری كرمانجی-مێرگەسۆر
رۆژی چوارشەممە ٦ی ئاداری ٢٠٢٤، یەکەمین کۆڕبەندی ساڵانەی زانستی لە لایەن پەیمانگای تەکنیکی مێرگەسۆر/ زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر ساز کرا.
کۆڕبەندەکە بە ئامادەبوونی سەرپەرشتیاری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران هەڵگورد شێخ نەجیب، قایمقامی مێرگەسۆر غەفور ئەحمەد مەلاسوار، د.عەبدوڵا مەلا وەیسی سەرۆکی یەکێتی زانایانی ئایینی کوردستان، سەرۆکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر، بەرپرسانی دیکەی حکومی و حزبی، بە ناونیشانی، “بارزان لە بەرخودان و خۆنەچەماندن بۆ نیشتیمانسازی: پەروەردە و فێرکردن، ژینگە پارێزی و پێکەوەژیان” بەڕێوەچوو.