مەهدی محەممەد – زاری كرمانجی:
چەند ڕۆژێكە نرخی مریشك بەرز بووەتەوە و بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانیی هەرێم یش ڕاگەیاند كە ناردنی مریشك بۆ شارەكانی عێراق ڕادەگرن، بۆ ئەوەی نرخەكەی لەوە زیاتر بەرز نەبێتەوە .
نەوزاد شێخ كامیل بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانیی هەرێم، ئاشكرای كرد كە ماوەی چەند ڕۆژێكە نرخی مریشك لە بەرزبوونەوەدایە و كاریگەری لەسەر هاووڵاتییان دروست كردووە، دهشڵێت “ئەگەرچی ناردنی مریشك بۆ شارەكانی عێراق سنووردارە، بەڵام لەگەڵ وەزارەتی كشتوكاڵ بە تەواوی ناردنی مریشك ڕادەگرین، تا نرخەكەی بەرزتر نەبێتەوە.”