شەهلا رەشید- زاری كرمانجی
بەختیار یوسف، بەرپرسی راگەیاندنی نەخۆشخانەی ئاشتی لە سۆران، بە زاری كرمانجی راگەیاند” ئێمە تەنها خوێندكارانی زانكۆ و پەیمانگە حكومییەكان وەردەگرین بۆ فێركاری، واتە ئەوانەی ناحكومی و ئێواران وەرناگیرێن.
بەرپرسی راگەیاندنی نەخۆشخانەی ئاشتی لە سۆران، گووتیشی” ماوەی راهێنان بۆ خوێندكارانی زانكۆكان یەك مانگە و بۆ پەیمانگەكان دوو مانگە، لە ئێستادا قوتابییانی زانكۆ تەواو بوونە و پەیمانگەش نزیكەی مانگێكیان ماوە بۆ كۆتایهاتنی راهێنانیان.