پشتیوان كەریم – زاری كرمانجی :
نەوت فرۆشێك لە سەنتەری قەزای ناوەندی سۆران، لە بارەی نرخی نەوتی سپی ماڵان بە زاری كرمانجی ڕاگەیاند:” لەسەرەتای ئەم هەفتەیە نرخی نەوتی سپی لەبازاڕەکانی نەوت فرۆشاندا ڕووی لە دابەزین کردووە، چەند جۆرێک نەوتیش کڕین وفرۆشتی پێدەکرێت .
مەغدید ئۆمەراوەیی نەوت فرۆش، ئەوەشی خستە ڕوو:” لە ئێستادا نرخی یەك بەرمیل نەوتی بەسڕا لە 180هەزار دینارە دابەزیوە بۆ 170 هەزار دینار، یەک بەرمیل نەوتی ئێرانیش لە 170هەزار بووە بە 160هەزار دینار، هەر لیترێک نەوتیش بە 775 دینار دەفرۆشرێت لەبازاڕدا”.
ئۆمەراوەیی ئاشکراشیکرد:” هاتنی نەوتی پاڵپشتکراوی حکوومەتی هەرێمی کوردستان وایکرد کە نرخی نەوت زیاتر ڕوو لەدابەزین بکات و پێشبینی دابەزینی زیاتریش دەکرێت ”.

































































