زاری كرمانجی- هەولێر:
سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانی كوردستان ئاشكرای كرد كه سبه‌ی چوارشه‌م دانیشتنێكی تر ئه‌نجام ده‌ده‌ن و خوێندنه‌وه بۆ پڕۆژه‌یاسایه‌ك ده‌كه‌ن.
سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانی كوردستان ڕایگه‌یاند: بڕیار درا سبه‌ی چوارشه‌م دانیشتنی ژماره (5)ی ئاسایی خولی پایزه‌ی ساڵی چوارەم له خولی پێنجه‌می هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مان به‌ڕێوه بچێت.
ڕاشیگه‌یاند: دانیشتنه‌كه له كاتژمێر (10)ی به‌یانیی ده‌ست پێ ده‌كات.
سه‌باره‌ت به به‌رنامه‌ی كاری دانیشتنه‌كه‌ش، سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانی كوردستان ئاماژه‌ی به‌وه دا كه بریتی ده‌بێت له بهردەوامبوون لەسەر خوێندنەوەی دووەم بۆ پڕۆژەیاسای (پەروەردە و فێركاری لە هەرێمی كوردستان-عێراق)، به‌پێی حوكمی مادده‌كانی (87، 88، 89، 97) له په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستان.
جێی باسه ئه‌مڕۆ سێشه‌میش دانیشتنێكی تری په‌رله‌مانی كوردستان له‌سه‌ر هه‌مان پڕۆژه‌یاسای (پەروەردە و فێركاری لە هەرێمی كوردستان-عێراق) به ئاماده‌بوونی ئالان حه‌مه سه‌عید وه‌زیری په‌روه‌رده و د. سه‌یوان عه‌لی بریكاری وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده و چه‌ند به‌رپرسێكی په‌یوه‌ندار به بابه‌ته‌كه به‌ڕێوه‌چوو.