موڕشید برادۆستی – سیدەكان:
ئەمڕۆ پێنج ساڵ بەسەر ئەنجامدانی ریفڕاندۆم بۆ مانەوە یا جیابوونەوە لە عێراق تێدەپەڕێت كە نزیكەی 93%ی خەڵكی كوردستان دەنگیان بەسەربەخۆیدا, لەو یادەدا لیژنەی ناوچەی قوتابیان و ناوەندی چالاكی و پێگەیاندی لاوانی سیدەكان, پێشانگایەكی فۆتۆگرافیان كردەوە .
نەزیر شەهاب بەرپرسی ناوەندی لاوانی سیدەكان بە زاری كرمانجی راگەیاند:” كاتژمێر 10.30ی بەیانی ئەمڕۆ, لە هۆڵی لێژنەی ناوچەی سیدەكان بە ئامادەبوونی بەرپرسانی حكوومی و حزبی و جەماوەری دەڤەرەكە, لە ساڵیادی ریفراندۆمی سەربەخۆی كوردستان, هەڵساین بەكردنەوەی پێشەنگایەكی وێنەكانی باوكی روح نەتەوەی كورد (بارزانی نەمر ).
زیاتر گووتی:” ریفڕاندۆم تاپۆ و بەڵگەیەكی شەرعی و فەرمی خەڵكی كوردستانه, كە لەسەر دەستی سەرۆك بارزانی لە 25ی ئەیلوولی 2017 ئەنجامدرا و نزیكەی 93% خەڵك دەنگیان بە بەڵێ بۆ سەربەخۆی و جیابوونەوە لە عێراقدا .