پشتیوان كەریم – سۆران:
لە گەڕەكی ئازادی لە سنووری ناحیەی دیانا، پڕۆژەیەكی ئاو بۆ 130 ماڵ جێبەجێ دەكرێت، بودجەی پڕۆژەكەش لەلایەن ئیدارەی سۆران دابینكراوە.
بەڕێوەبەری ئاوی سۆران، سەبارەت بە دانانی تۆڕێكی نوێی ئاو لە بەشێكی گەڕەكی ئازادی، بە زاری كرمانجی راگەیاند: دوای ئەوەی ساڵی ڕابردوو شەقامەكە قیرتاو كرا، دانیشتووانی گەڕەكەكە توشی كەم ئاوی بوونە، دواجار بڕیار درا تۆڕێكی دیكەی ئاو بۆ بەشێك لە گەڕەكەكە دابنرێت.
تەحسین سەعبدوڵڵا، بەڕێوەبەری ئاوی سۆران، گوتیشی: بەگوژمەی 76 ملیۆن دینار پڕۆژەكە ئەنجام دەدرێت و 130 ماڵ لە پڕۆژەكە سوودمەند دەبن، بودجەی پڕۆژەكەش لەلایەن ئیدارەی سەربەخۆی سۆران دابینكراوە.