دوای خۆپێشاندانەكانی شەوی رابردووی گەنجانی كەركووك، ئەمڕۆ هێزە عێراقییەكان دەستیان بە رەشبگیری كردووە و لە گەڕەكی رەحیم ئاوا نزیكەی 50 گەنجان دەستگیر كردووە.
بە پێی زانیارییەكانی زاری كرمانجی، كە لە ناو شاری كەركوكەوە وەرگیراوە ” هێزی عێراقی بە چاوساخی كۆمەڵێك لە بەركرێگراوان كە لایەنی كوردیشی تێدا لە گەرەكی رەحیم ئاوا دەیان گەنجیان دەستگیر كردووە و جگە لە بڵاوە پێكردنی هێزی زۆر لەو گەڕەكە لە ئاسمانیشەوە بە هیلێكۆپتەر چاودێری ئەو گەڕەكە كورد نشینە دەكەن.
نووری حەمە عەلی، فەرماندەیی میحوەری كەركوك لەمبارەیەوە رایگەیاند ” تا یەك كورد لە كەركوك مابێت كوردستانییە و پارتیش هەر دەچێتەوە كەركوك و ئەوانەشی چاویان بە پارتی هەڵنایەت، با هەر دوو چاویان كوێر بێت”.