مەهدی محەممەد – زاری کرمانجی :
ئینتەر میامی بە سەرکردایەتی لیۆنێل مێسی بۆ یەکەمین جار لە مێژووی خۆیدا نازناوی جامی خولی ئەمریکی بەدەستهێنا.
بەرەبەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە 20 ی ئابی 2023، دوا یاری خولی جامی ئەمەریکی لە نێوان ( ئینتەر میامی و ناشڤیل ) بەڕێوەچوو، لیۆنێل مێسی ئەستێرەی ئەرجەنتینی لە خولەکی 23 گۆڵی پێشەنگی بۆ ئینتەر میامی تۆمار کرد، دواتر ناشڤیل هەوڵەکانی چڕكردهوه بۆ ئەوەی یارییەکە بگەڕێنێتەوە خاڵی سفر، ئەوە بوو لە خولەکی 68 لە ڕێگەی فاڤا پیکۆلتەوە گۆڵی یەکسانبوونی تۆمار کرد و یارییەکە بە گۆڵێک بۆ هەردوولا بە کۆتا هات، دواتر بە لێدانی سزا ئینتەر میامی توانی 10 بە 9 گۆڵ لە ناشڤیلی بباتەوە و بۆ یەکەمین جار لە مێژووی خۆیدا بە سەرکردایەتی مێسی جامەکە بەرز بکاتەوە.
هاوکات لیۆنێل مێسی لە 7 یاری پاڵەوانێتییەکەدا توانی 10 گۆڵ تۆمار بکات و ببێتە گۆڵکاری پاڵەوانێتییەکە، لەگەڵ ئەوەشدا خەڵاتی باشترین یاریزانی پاڵەوانێتییەکەشی پێ درا.