زاری كرمانجی-سۆران
بەڕێوەبەرایەتی چاودێری گەشەپێدانی كۆمەڵایەتی سۆران، بڵاوی كردووەتەوە ” رۆژی دوو شەممە ٢٠٢٣/٧/٢٤ کوێستان محەمەد وەزیری کارو کاروباری کۆمەڵایەتی لە دیوانی وەزارەت، بە ئامادە بوونی بەرپرسی بە شی تۆڕی پاراستنی کۆمەڵایەتی سەرپەرشتی کۆبونەوەیەکی کرد، لەگەڵ سەرجەم بەرێوەبەرایەتیەکانی تۆڕی پاراستنی کۆمەڵایەتی و چاودێری گەشەپێدانی کۆمەڵایەتی پارێزگاکان و ئیدارە سەربەخۆکان و قەزاکان”.
ئاماژەش بەوەكراوە ” ئامانج لە کۆبونەوەکە بۆ تاوتوێ کردنی پرۆسەی ناونوس کردنی کەمئەندام و خاوەن پێداویستی تایبەتی نوێ و دانانی میکانیزم و کاتی دیاری کراو لە پێناو کۆتایی ھێنان بە پرۆسەکە، گفتوگۆی پێویست کرا دەربارەی ئاستەنگ و سستی پرۆسەکەو رێگا چارە و بریاری پێویستى لهبارهوه درا.