گووته‌بێژی پارتی رایده‌گه‌یه‌نێت، كۆمیسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كان خه‌ریكی دانانی به‌رنامه‌ی خۆیه‌تی بۆ ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردن و سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستانیش واده‌یه‌ك دیاریبكات بۆ ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردن.
مه‌حموود محه‌ممه‌د گوته‌بێژی پارتی دیموكراتی كوردستان له‌میانه‌ی كۆنفرانسێكی رۆژنامه‌وانی رایگه‌یاند” پرسی ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردن گه‌رم و گوڕه و كۆمیسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كانی هه‌رێمی كوردستان خه‌ریكه به‌رنامه‌كانی خۆی له‌مباره‌یه‌وه رێك ده‌خات”.
گوته‌بێژی پارتی گووتی: “بۆ ئه‌نجامدانی كۆبوونه‌وه‌ی سێیه‌می نێوان پارتی و یه‌كێتی هێشتا كات دیاری نه‌كراوه، له‌سه‌ر هه‌ندێ پرس كۆبوونه‌وه‌كان له ئێستادا وه‌ستاون، بەڵام هێڵی سوورمان بۆ گفتوگۆكردن له‌گه‌ڵ هیچ لایه‌نێك نییه”.