شەهلا سۆفی-سۆران:
بەڕێوەبەری گشتی وەبەرهێنانی سۆران دەڵێت:”دوای نۆژەنکردنەوەی ئەو یەکانە هاووڵاتییان دەتوانن ببنە خاوەی شوێنی نیشتەجێبوونی تایبەت بەخۆیان.”
دڵڤان عومەر بەزاری کرمانجی راگەیاند:”هەرچەندە تائێستا هیچ توێژێک دیاری نەکراوە بۆ پێدانی ئەو یەکانە، بەڵام دوای ئەوەی ڕێگای یەکەکانی نیشتەجێبوونی بادلیان قیڕتاوکرا، هەوڵی نۆژەنکردنەوەی ئەو یەکانە دەدەین بۆ ئەوەی هاووڵاتییان بتوانن لێی سوودمەند بن کە ژمارەی ئەو یەکە نیشتەجێبووانە ١٤٤یەکەیەو.ڕاشیگەیاند” بە شێوەیەکی گشتی نۆژەنکردنەوەی ئەو یەکانە کاتی دەوێت و تەواو بوونی کارەکانی، پەیوەستە بەولایەنەی کارەکانی ئەو پڕۆژەیە ئەنجام دەدات.

































































