مستەفا دۆلەمەری – سۆران :
وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی، بەرگری شارستانی سۆران، بە زاری کرمانجی، راگەیاند:” لە ئیدارەی سۆران ١٦ بنکەی بەرگری شارستانی هەن و چەند ناحیەی نوێ کراونەتەوە لەو ئیدارەیە و لە پلانمان دایە کە لەو ناحیانە بنکە بکەینەوە، بەڵام کێشەی سەرەکیمان نەبوونی میلاکە، چونکە کردنەوەی بنکە پێویستی بە دامەزراندنی کارمەندی نوێ و کەل و پەلی بەرگری شارستانی هەیە، بەڵام بە هۆی نەبوونی دامەزراندن لە ئێستادا ناتوانین بنکەی نوێ بکەینەوە.”
رائید رەوەند مەغدید، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی بەرگری شارستانی سۆران، دەشڵێ:” چوار بینایەی بەرگری شارستانیمان هەن، تا ئێستا تەواو نەکراون بەهۆی قەیرانی دارییەوە بەشێکیان ٪٩٠ کارەکانیان تەواو کراون، بەشێکیان ٪٤٠ کارەکانیان تەواو بووە، بەڵام بەهۆی ئامادە نەبوونی کارکردنی بەڵێندەرەکان کارەکان تەواو نەکراون، لەوانە بنکەی بەرگری شارستانی مەزنێ و چۆمان و بارزان و خەلیفان.