زاری كرمانجی-سۆران
فەیسەل سادق، بەڕێوەبەری گشتی گەشتوگوزاری سۆران بەزاری كرمانجی گووت “ بەهۆی هەڵكەوتەی سنوورەكەمان چەند شوێنێكی لەبارهەن بۆ ئەوەی پڕۆژەی ترافلیك هاوشێوەی چیایی كۆڕەك دروست بكرێت، ئەمەش لە پلان و بەرنامەدایە، بەهیوایەن لە داهاتودا لە رێگەی وەبەرهێنەرەوە پڕۆژەی گەشتیاری لەم شێوەیە ئەنجام بدرێت”.
گووتیشی “ یەكێك لە تایبەتمەندییەكانی سنووری ئیدارەی سۆران ئەوەیە كە گەشتیاران لە هەرچوار وەرزەكان رووی تێدەكەن، بۆیە پلان و بەرنامەی زۆرمان هەیە بۆ زیاتر بایەخدان بە كەرتی گەشتیاری لە ناوچەكە.