زاری كرمانجی- سۆران:
وەزارەتی پەروەردەی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، بڕیارێک لە بەرژەوەندیی ژمارەیەکی زۆری قوتابی دەردەکات.
بەپێی نووسراوێکی وەزارەتی پەروەردە، کە لە 7-6-2023 دەرچووە ئاماژە بە بڕیارێک کراوە و تێیدا هاتووە، سەرجەم ئەو قوتابییانەی پۆلەكانی (یەكەم، دووەم، سێیەم)، كە بەشداریی خولی یەكەم و دووەمی تاقیكردنەوەكانیان كردووە، بە دەرچوو هەژمار دەكرێن و بۆ ساڵی نوێی خوێندن دەچنە پۆلێكی سەرووتر، بڕیارەکەش بۆ پەروەردەکان دەرچووە و جێبەجێ دەکرێت.