زاری كرمانجی – سۆران:
تا ئێستا لە سنووری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران هیچ ئافرەتێك بەم تۆمەتە دەستگیر نەكراوە و هیچ هاووڵاتییەكیش سكاڵای تۆمار نەكردووە .
عەقید شەماڵ دێواری، گووتەبێژی بەرێوەبەرایەتی پۆلیسی ئیدارەی سۆران، بە زاری كرمانجی گووت ” زیاتر لە دوو ساڵ دەبێت هیچ ئافرەت یا پیاوێك بە تۆمەتی ئەنجام دانی كاری نووشتە و سحر كردنەوە دەستگیر نەكراوە “.
زیاتر روونیكردەوە ” بەدواداچوونەكانی ئێمە زیاتر لەسەر سكاڵای هاووڵاتییان و فەرمانی دادوەری بەرێز دەبێت، بەڵام تا ئێستا سكاڵاش بۆ ئەم مەبەستە تۆمار نەكراوە”.