زاری کرمانجی-حاجی ئۆمەران:
دوای بهشداريكردنيان له ڕێوڕەسمی چلهى ئيمام حسێن له ههردوو شارى كهربهلا و نهجهف، لە رێگهى دەروازەی نێودەوڵەتی حاجی ئۆمەرانهوه دەستیان بە گەڕانەوە کرد.
سیروان حوسێن، گوتەبێژی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی حاجی ئۆمەران، بە زاری کرمانجی ڕاگەیاند: ” لە ماوەی ڕابردوودا بە هاوکاری لایەنە پەیوەندیدارەکانی هەرێمی کوردستان و ئیدارەی سەربەخۆی سۆران، پلان و بەرنامەکانمان سەرکەوتوو بوون بۆ پێشوازیکردن لە گەشتیاران و زیارەتکرانی ئێرانی، لە دەروازەی حاجی ئۆمەران و بەڕێکردنیان”.
گوتیشی: دوای مانەوەیان بۆ چەند ڕۆژێک، ژمارەیەکی زۆری ئەو زیارەتکرانه دواى تهواوكردني مهراسيمهكه دهستيان بە گەڕانەوە كرد بۆ وڵاتی خۆيان، بەتایبەتیش لەم دوو ڕۆژەدا ڕێژەی گەڕانەوەیان بە شێوەیەکی بەرچاو ڕووی لە بەرزبوونەوە کردووە.