پێگه‌ی “عه‌ره‌بیه” دوێنێ 13ی ئایار بڵاوی كردووه‌ته‌وه، به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ی بۆمبێك له‌ناو ماڵه‌كه‌ی له شاری درمانی وڵاته‌كه، خاتوونه گۆانیبێژ شادن محه‌مه‌د حوسێن كوژرا.
كوژرانی ئه‌و گۆرانیبێژه ناوه‌ندی هونه‌ریی وڵاته‌كه‌ی هه‌ژاندووه و هونه‌رمه‌ندانی سوودان له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان، هاوخه‌می بۆ خێزانه‌كه‌ی ده‌رده‌بڕن.
گۆرانییبێژ و موزیكوانی سوودانی عایف ئه‌نیس، به خه‌مێكی زۆره‌وه، كوژرانی شادنی بڵاو كرده‌وه. به دوایدا ده‌یان هونه‌رمه‌ندی تر هه‌مان هه‌ڵوێستیان ده‌ربڕی.
شادن محه‌مه‌د حوسێن كه‌خه‌ڵكی شاری ئه‌بیه‌زی باكوری كردفانه، خوێندنی له وێ ته‌واو كردووه و دواتر زانكۆی ئه‌م درمانی له ئابووری و كارگێڕی ته‌واو كردووه. له بواری گۆرانیدا بایه‌خی به هونه‌ری فۆلكلۆر و سروودی نیشتمانی داوه، نزیكه‌ی 10 ساڵ ده‌بێت وه‌ك گۆرانیبێژێكی گه‌نجان له وڵاته‌كه ناسراوه و خاوه‌نی ده‌یان گۆرانیی تۆماركراوه.
شه‌ڕی ناوخۆیی سوودان كه نزیكه‌ی مانگێكه له نێوان سوپای وڵاته‌كه و به‌ره‌ی پاڵپشتیی خَرا له‌ناو پایه‌ته‌ختی وڵاته‌كه ده‌ستی پێ كردووه، ئه‌مڕۆ به‌هۆی شه‌ڕه‌كه‌وه خاتوونه گۆرانیبێژێك، تووشی پارچه بۆمبی وێڵ بوو و گیانی له ده‌ست دا.