زاری کرمانجی – سۆران :
دادگایەکی فیدراڵی لە شاری نیویۆرک، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی پێشووی ئەمریکا بە تۆمەتی ئەنجامدانی گێچەڵی سێکسی بۆ سەر ژنە ڕۆژنامەنووسێک سزا دا.
پێشتر”ژۆن کارۆڵ” ی ڕۆژنامەنووس لە داداگای فیدراڵی بە بیانووی گێچەڵی سێکسی و ناو زڕاندنی، سکاڵای دژ بە دۆناڵد ترەمپ تۆمار کردبوو، لە کۆتایدا دادگای ناوبراو تۆمەتی ئەنجامدانی گێچەڵی سێکسی بۆ سەر ئەو ڕۆژنامەنووسە لە ساڵی نەوەدەکاندا بەسەر سەرۆکی پێشووی ئەمەریکای ساغ کردەوە و ترەمپی بە کەسێکی درۆزن وەسف کرد.
بۆیە دادگا بڕیاریدا کە ترەمپ بڕی پێنج ملیۆن دۆلار وەک قەرەبوو بەو ژنە ڕۆژنامەنووسە بدات.
لای خۆشییەوە (ترەمپ) تانە لەسەر ئەو بڕیارە دەدات و دەڵێت: “ئەو ژنە ڕۆژنامەنووسە ناناسێت و ناشزانێت کێیە.” ئەوەش دەڵێ کە ئەوە یارییەکی تری سیاسیی یە دەرهەق بەو دەکرێت.