دێسكی وەرزشی زاری كرمانجی:
فیدراسیۆنی تۆپی پێی كوردستان، لە دواین كۆبونەوەی خۆیاندا لەسەر كۆمەڵێك چاڵاكی تایبەت بڕیاریاندا.
رۆژی 31 ـی ئادار دوا یاریی پاڵاوتنی پارێزگاكان ئەنجامدرا، دوای زیاتر لە مانگێك بڕیار لەسەر شێوازی ئەنجامدانی قۆناخی دووەم درا.
فیدراسیۆنی تۆپی پێی كوردستان رۆژی 3ـی ئەم مانگەی دیاریكردووە بۆ ئەنجامدانی تیروپشكی خولی یانە پلە دووەكانی كوردستان.
19 یانە بەسەر سێ كۆمەڵەدا دابەشكراون تا ئێستا بڕیاری فیدراسیۆن ئەوەیە، كە دوو یانە سەردەكەون بۆ وەرزی نوێی خولی یانە پلە یەكەكان.
سێ گرووپەكەی خولی یانە پلە دووەكان بەم شێوەیەن:-
گرووپی یەكەم:
كفری، خورماڵ، بەختیاری، خەڵاتی پێنجوێن، هەڵەبجەی شەهید، دوكان، شارەزوور و پێنجوێن.
گرووپی دووەم:
باتیفا، دینارتە، شێخان، شێلادزێ، تەناهی و بەردەڕەش.
گرووپی سێیەم :
سنوور. مەخموور، پەروەردە، چۆمان و خەبات.
فیدراسیۆنی تۆپی پێی كوردستان جەختی لەوەشكردووە، كە
بەرواری 2-5-2023 كۆتا رۆژە بۆ ناردنی ”كشوفات“، هەروەها یارییەكانی قۆناخی دووەم لە بەرواری 12-5-2023 دەسپێدەكەن.
































































