زاری كرمانجی-سۆران
كەسانێك بەتایبەت دانیشتووانی گوندەكان، روودەكەن ناوچە شاخاوییەكان و بێویژدانانە بیچووە سمۆرەكان راودەكەن و لە بازاڕ كڕین و فرۆشتنیان پێدەكەن، ئەوەش نیگەرانی چالاكوانانی ئاژەڵ پارێزی لێدەكەوێتەوە.
ژمارەیەك گەنجی ئاژەڵ پارێز، لە رێگەی زاری كرمانجی دەڵێن ” لەكۆنەوە تا ئێستا سمۆرە ئەم گیانەوەرەیە كە خزمەتێكی زۆری بەدارستان و ژینگەی كوردستان كردوە، لە هەمانكاتیشدا بێ زیانەو جوانییەكی زۆری بە سرووشت بەخشیووەو ئەركە هەموو لایەك پارێزگاریان لێبكەین، ئەركە خەڵكی گوندەكان هەست بە بەرپرسیاریەتی بكەن و دووربكەونەوە لە راوكردنیان”.
دەشڵێن ” بەداخەوەو كەسانێك دوور لە هەموو بەهاكان، روودەكەنە ناوچە شاخاوییەكان و بێویژدانانە بێچووە سمۆرەكان راودەكەن، لە پێناو بەدەست هێنانی بڕە پارەیەكی كەم لە بازاڕ كڕین و فرۆشتنیان پێدەكەن”.
داواكاریشن لە لایەنە پەیوەندیدارەكان، بەهەموو شێوەیەك كڕین و فڕۆشتن و ڕاوكردنی بێچووە سمۆرەكان قەدەغە بكرێت و ئەو كەسانەش كە راوی دەكەن، بە تونترین شێوە سزا بدرێن و لێپێچینەوەیان لەگەڵ بكرێت.